هێزە چەکدارەکانی عێراق: هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک بڵاونەکراونەتەوە

هێزە چەکدارەکانی عێراق: هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک بڵاونەکراونەتەوە
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک بڵاوکرابنەوە.

عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای کەرکووک بڵاونەکراونەتەوە و ئەوەی ئەمڕۆ هەبووە کۆبوونەوەیەک بووە لەبارەی رێکاری ناوەندەکانی هاوئاهەنگی لە پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و نەینەوا.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، نوێنەرانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و هێزە سەربازییەکانی دیکە و وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون، ئەوەیش بە ئامانجی ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان و بەدواداچوون بۆ جموجۆڵی تیرۆریستان.






رووداو
Top