هێزە چەکدارەکانی عێراق: هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووک بڵاونەکراونەتەوە
عەمید یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە لە پارێزگای کەرکووک بڵاونەکراونەتەوە و ئەوەی ئەمڕۆ هەبووە کۆبوونەوەیەک بووە لەبارەی رێکاری ناوەندەکانی هاوئاهەنگی لە پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و نەینەوا.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، نوێنەرانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و هێزە سەربازییەکانی دیکە و وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون، ئەوەیش بە ئامانجی ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان و بەدواداچوون بۆ جموجۆڵی تیرۆریستان.
رووداو