کلیچدارئۆغڵو داوایەک لە بەرژەوەدندیی بەرەی تورکمانی ئاراستەی کازمی دەکات
میدیاکانی توركیا بڵاویان كردووەتەوە، كە کەمال كلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە لە نامەكەیدا بۆ مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، جەهەپە لە نزیكەوە چاودێری رەوشی توركمانەكانی عێڕاق دەكات.
کەمال کلیچدارئۆغڵو داوای لە مستەفا کازمی کردووە وەزارەتێکی حکوومەتەکەی بە تورکمانکان بسپێرێت و رایگەیاندووە، ”بە باشی دەزانین لە كابینەکەتدا، وەزیرێک بەر بەرەی توركمانی بكەوێت“.
سەرۆکی جەهەپە بە ئاماژەکردن بە پەیوەندییە مێژوویی و کولتورییەکانی عێراق و تورکیا، رایگەیاندووە، ”مەمنوونتان دەبین ئەگەر پەرلەمانتارێكی سەر بە بەرەی توركمانی بكەن بە وەزیری دەوڵەت“.
باسنيوز