بریتانیا : عێراق بە گشتی لەژێر رەوشی بوونی چەندین گروپی چەکدارایی دەرچو لە یاسا بەڕێوەدەچێت.

 بریتانیا : عێراق بە گشتی لەژێر رەوشی بوونی چەندین گروپی چەکدارایی دەرچو لە یاسا بەڕێوەدەچێت.
باڵیۆزی بریتانیا لە بەغدا رایگەیاند، نەهێشتنی هێرشە موشەکییەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکان لە پێشینەی هەرە گرنگی کارەکانی بریتانیا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتییە.

ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بریتانیا لە بەغدا لە تویتکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "کۆبونەوەیەکی بە بەرهەممان لەگەڵ عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق ئەنجامداوە".

لە پێشینەی هەرە گرنگی کارەکانی وڵاتەکەی و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی کۆتایهێنانە بە هێرشە موشەکییەکانە

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێشینەی هەرە گرنگی کارەکانی وڵاتەکەی و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی کۆتایهێنانە بە هێرشە موشەکییەکانە لەلایە گروپە چەکدارەکانی عێراق و پاراستنی گیانی خۆپیشاندەرانە.



هەفتەی رابردوش باڵیۆزی بریتانیا لە بەغدا رایگەیاند، "لەژێر رەوشی بونی چەندین گروپی چەکدارایی دەرچو لە یاسا، هەرگیز وڵاتەکە لەڕوی ئابوری و ئاسایشەوە بەرەوپێش ناچێت".

هاوکات رونیشیکردەوە، لەگەڵ هەبونی گروپە چەکدارییەکان لە عێراق ناتوانرێت وەبەرهێنان، دەستەبەرکردنی هەلی کار و گەشەسەندنی ئابوری بەشێوەیەک کە شایستەی عێراقییەکان بێت لە وڵاتەکە مسۆگەر ناکرێت.





خەندان
Top