مووشەکێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتە خوارەوە

مووشەکێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتە خوارەوە


کەمێک پێش ئێستا مووشەکێک لە نزیک هۆڵی گەورەی پێشوازی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کەوتە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا مووشەکێکی جۆری"کاتیۆشا" لە شوێنی نادیارەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کراوە و لە نزیک هۆڵی گەورەی پێشوازیی فڕۆکەخانە کەوتۆتە خوارەوە بەڵام نەتەقیوەتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە ئەوە دەکەن کە ئامانجی مووشەکەکە بنکەی ئەمەریکییە لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، تاوەکو ئێستاش دەزگا ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکان سەبارەت بەو بۆردومانە نەخستووەتە ڕوو.






باسنيوز
Top