ره‌خنه‌ له‌ بڕیارێكی كازمی ده‌گیرێت

ره‌خنه‌ له‌ بڕیارێكی كازمی ده‌گیرێت
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌فار، رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی به‌ پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌ فه‌رمانبه‌ری له‌ نووسینگه‌كه‌ی دامه‌زراندووه‌.

سه‌فار گوتیشی: دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ نووسینگه‌ی كازمی ده‌ستبه‌كار بوون، پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو دامه‌زراندنێك دوو مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌یه‌، یه‌كه‌میان پێویسته‌ له‌ لایه‌ن لایه‌نی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ بێت و ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندنی هه‌بێت، دووه‌میان، ئه‌و لایه‌نه‌ی فه‌رمانبه‌ر داده‌مه‌زرێنێت ده‌بێت پله‌ و پایه‌ی له‌ بودجه‌دا ده‌ستنیشان كرابێت.

روونیشیكرده‌وه‌، تا ئێستا بودجه‌ی 2020 په‌سند نه‌كراوه‌ و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نییه‌ پله‌ی وه‌زیفی نوێ زیاد بكات و خه‌ڵك دابمه‌زرێنێت.






K24
Top