وەزارەتی دادی عێراقی: 31 زیندانیکراوی کەرخ تووشی کۆرۆنا بوون
ئەمڕۆ یەکشەممە 5-7-2020، کامل ئەمین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی چاکسازی لە وەزارەتی داد بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، 600 کەس لە گرتووخانەی چاکسازیی ناوچەی کەرخ لە بەغدا، زیندانیکراون، لە کاتێکدا گرتووخانەکە شوێنی 250 زیندانیکراوی تێدایە و ئەمەش مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی ئەو زیندانیکراوانە دروست دەکات.
کامل ئەمین هەروەها رایگەیاندووە، تا ئێستا پشکنین بۆ 225 زیندنی کراوە و تیمە تەندروستییەکان تاوانای پشکنینی هەموو زیندانیکراوەکانیان نییە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی داد ئاماژەی بەوەش کردووە، لەکۆی پشکنینی 225 زیندانیکراو، دەرکەوتووە 31 زیندانیکراو تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.
باسنيوز