دوو سەکۆی مووشەکیی ئامادەکراو لە بەغدا دەستیان بەسەردا گیرا
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز)ی راگەیاندووە، ئەو دوو سەکۆیە ئامادەکرابوون بۆ مووشەکبارانکردنی ناوچەی سەوزی بەغدا.
سەکۆ مووشەکییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 5-7-2020 لە ناوچەکانی وەشاش و ئومولعیزام لە بەغدا، دەستیان بەسەردا گیرا.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە سیستەمی دژەمووشەکیی پاتریۆتی ئەمریکی مووشەکێکی لە ئاسمانەوە تێک شکاند، کە ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا کرابوو.
بەهۆی ناکارایی هێزە سەبازی و ئەمنییەکانی عێراق، میلیشیا و گرووپە تیرۆریستییەکان بەردەوام هێرش و کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن و بە مووشەک هێرش دەکەنە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
باسنيوز