راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و دوو کەس بۆ شوێنی ئەو، دیاری دەکرێن.

ئەمڕۆ شەممە 4-7-2020، ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، کە فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لەکارەکەی دوور خراوەتەوە.

هەروەک ئەو ماڵپەڕە باسی کردووە، قاسم ئەعرەجی، وەزیری پێشووتری ناوخۆی عێراق (2017-2018) کراوەتە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و عەبدولغەنی ئەسەدی، فەرماندەی پێشووی دەزگای دژەتیرۆری عێراق کراوەتە بەڕێوەبەری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی.











باسنيوز


Top