هاووڵاتییانی عێراق بەهۆی کاریکاتێرێکی سیستانییەوە هێرش دەکەنە سەر سعودیە
هاووڵاتییانی عێراق بەهۆی بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرێکی مەرجەعی باڵای شیعەکانی وڵاتەکەیان، هێرش دەکەنە سەر دەسەڵاتدارانی سعودیە.
رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) وێنەیەکی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقی بەشێوەی کاریکاتێر، بڵاو کردووەتەوە.
بڵاوکردنەوەی ئەو کاریکاتێرە بووەتە هۆی ناڕەزایی توندی هاووڵاتییانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەهۆیەوە هێرش دەکەنە سەر سعودیە و بنەماڵەی شاهانەی ئەو وڵاتە.
بەشێک لەو هاووڵاتییە عێراقییانە وێنەی کەسێکیان بڵاو کردووەتەوە و باس لەوە دەکەن، کە ئەو کەسە کاتریکاتێرەکەی دروست کردووە و هێرشێکی توندیش دەکەنە سەر ئەو کەسە.
باسنيوز