ئوردن هاوردەكردنی نەوتی عێراق هەڵدەپەسێرێت
بەهۆی هەرەسهێنانی بازاڕی نەوتی جیهانییەوە، لەئێستادا هاوردەكردنی نەوتی خاوی عێراق رادەگرن
حەسەن حەیاری، بەڕێوەبەری گشی نەوت و غاز لە وەزارەتی وزەی ئوردن لەمیانی لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی هەرەسهێنانی بازاڕی نەوتی جیهانییەوە، لەئێستادا هاوردەكردنی نەوتی خاوی عێراق رادەگرن.
لەگەڵ بەرپرسان و لایەنی پەیوەندیدار لە عێراق تاوتوێی بابەتەكەیان كردوە
حیاری باسی لەوەشكرد، لەگەڵ بەرپرسان و لایەنی پەیوەندیدار لە عێراق تاوتوێی بابەتەكەیان كردوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوەوە.
بەگوێرەی رێككەوتنێكی نێوان هەردو وڵات، ئوردن نەوتی خاوی عێراق هاوردەدەكات كە لە رێكەوتی دو-ی شوباتی 2019دا واژۆكراوە، بەگوێرەی رێككەوتنەكەش عێراق نزیكەی 10 هەزار بەرمیل بەشێوەیەكی رۆژانە هەناردەی ئوردن دەكات، ئەوەش لەسەدا 7 ی رێژەی پێداویستییەكانی ئوردنە.
خەندان-