بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوو و لە ماڵەوە کەرەنتین دەکرێت.

بەرپرسێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوو و لە ماڵەوە کەرەنتین دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 3-7-2020، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، کە دکتۆر عەبدولحوسێن جابری، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگای زیقار، تووشی پەتای کۆرۆنا بووە.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، عەبدولحوسێن جابری ماوەیەکە نیشانەکانی پەتای کۆرۆنای هەبووە و دوای پشکنینی تایبەتیش، دەرکەوتووە تووشی پەتایەکە بووە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی ععێراق ،مۆڵەتێکی 28 رۆژی پێدراوە و لە ماڵەکەی خۆی کەرەنتین کراوە و خراوەتە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.








باسنيوز
Top