کەربەلا.. باوکێک چوار منداڵی خۆی دەسووتێنێت
پۆلیسی کەربەلا رایگەیاندووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-7-2020 پیاوێکیان بە تۆمەتی سووتاندن و کوشتنی چوار منداڵی خۆی، دەستگیر کرد.
رووداوەکە لە گەڕەکی عەسکەریی شارۆچکەی حوڕ لە کەربەلا رووی داوە و باوکەکە دوای دەستگیرکردنی، هۆکاری سووتاندن و کوشتنی مدناڵەکانی، ئاشکرا کردووە.
ئەو باوکە بە پۆلیسی راگەیاندووە، کێشەی خێزانی هەبووە، هاوسەرەکەی داوای جیابوونەوەی کردووە و ماڵەکەی بەجێ هێشتووە، ئەویش چوار منداڵەکەی، کە تەمەنیان 13، 11، شەش و سێ ساڵ بووە، خستووەت ژوورێک و دەرگای لەسەر داخستوون، دواتر بە بەنزینی پێداکردوون و سووتاندوونی.
باسنيوز