هاوپەمانی فەتح بۆ بانگهێشتكردنی كازمی و شانەی قەیرانەكان بۆ پەرلەمان واژۆ كۆدەكەنەوە

 هاوپەمانی فەتح بۆ بانگهێشتكردنی كازمی و شانەی قەیرانەكان بۆ پەرلەمان واژۆ كۆدەكەنەوە
بە نوسراوێك، هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق داوای بانگهێشتكردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق و شانەی قەیرانەكان دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر رێكارە حكومییەكان بەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لە نوسراوەكەدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە خەندان و ئاراستەی محەمەج حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كراوە هاتوە "بە پشتبەستن بە ماددەی 64/دوەم لە دەستوری عێراقی كە بریتییە لە چاودێریكردنی كارەكانی دەسەڵاتی جێبەجێكردن، لەگەل ماددەی 27 لە یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پێكهاتەكانی ژمارە 13ی ساڵی 2018، ماددەی 55یش لە سیستمی ناوخۆیی ئەنجومەنی نوێنەران" دواكارییەكە پێشكەشكراوە.

داوایانكردوە، رەزامەندی دەببڕدرێت بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی بەپەلە بەزوترین كات

پەرلەمانتاران لە هاوپەیمانی فەتح داوایانكردوە، رەزامەندی دەببڕدرێت بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی بەپەلە بەزوترین كات، كە تێیدا موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و شانەی قەیرانەكان بانگهێشتبكرێت.

بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەسەر رێكار و هەنگاوە حكومییەكان سەبارەت بە روبەڕوبونەوەی پەتای كۆرۆنا

سەبارەت بە هۆكاری بانگهێشتكردنەكە و ناوەرۆكی دانیشتنەكەی پەرلەمانیش ئاماژە بەوەكراوە "بەمەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ لەسەر رێكار و هەنگاوە حكومییەكان سەبارەت بە روبەڕوبونەوەی پەتای كۆرۆنا و هۆكارەكانی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە، لەگەڵ زۆربونی ژمارەی توشبون و گیانلەدەستدان لە وڵاتدا".

نوسراوەكە رێكەوتی 29ی حوەزیرانی لەسەرە و واژۆی محەمەد غەلبان، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح-ی لەسەرە، هاوپێچ لەگەڵ ناو و واژۆی 26 پەرلەمانتار.





خەندان-
Top