لە بۆردومانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا 10 چەکداری داعش کوژران له موسل

لە بۆردومانێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا 10 چەکداری داعش کوژران له موسل
شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێگەکانی داعشیان لە ناوچەی "عين الجحش" لە پارێزگای نەینەوا بۆردومانکردوە، بەوهۆکارەش 10 چەکداری داعش کوژراون.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشیان لە ناوچەی "عين الجحش" بۆردومانکرد

شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ 30ی حوزەیران هاوپەیمانی نێودەوڵەتی حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشیان لە ناوچەی "عين الجحش" لە باشوری پارێزگای نەینەوا بۆردومانکرد، کە ئەرکی پاراستنی ئەو ناوچەیە لە ئەستۆی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوایە.

10 چەکداری داعش بەهۆی بوردومانەکە کوژران

ئەوەش هاتوە، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا پێگەکەی داعش لە سنورەکەدا کە وەکو بارەگایەکی سەرەکی داعش لە سنورەکەدا بەکارهاتوە، لەناوبراوە و 10 چەکداری رێکخراوەکەش کوژران.











خەندان-
Top