حەشدی شەعبی سەرۆک وەزیران بانگهێشتی پەرلەمان دەکات
ئەحمەد کینانی، ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح بە (شەفەق نیوز)ی راگەیاندووە، ژمارەیەک واژۆیان بۆ سازکردنی دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان بۆ بانگهێشتیکردنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، کۆ کردووەتەوە.
ئەحمەد کینانی هەروەها رایگەیاندووە، کە هۆکاری داواکردنی بانگهێشتکردنی مستەفا کازمی بۆ بێهێزیی و خراپ ئیدارەدانی پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنایە لە عێراق، کە بەدەست کەمیی خزمەتگوزاریی تەندروستییەوە دەناڵێنێت.
ئەو پەرلەمانتارەی فەتح پێیوایە مستەفا کازمی لە خراپ ئیدارەدانی قەیرانی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی تووشبووان، بەرپرسە.
باسنيوز