حکوومەتی ئێران روونکردنەوە لەبارەی سەردانی کازمی بۆ تاران دەدات
حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران روونکردنەوە لەبارەی سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، دەدات.
عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، وڵاتەکەی پێشوازی لە سەردانی بەرپرسانی ”وڵاتانی دۆست“ بۆ تاران، دەکات.
عەباس موسەوی لەبارەی دەنگۆی سەردانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران، رایگەیاندووە، ”تا ئێستا نەگەیشتوویەنەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەو سەردانە“.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، بڕیارە مستەفا کازمی لە یەکەم سەردانیدا بۆ دەرەوە، سەردانی ئەمریکا بکات.
باسنيوز