ئازەربایجان هاوكاری ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێته عێراق
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئازەربایجان 25 تۆن هاوكاری ته‌ندروستی له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ره‌وانه‌ی عێراق كردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فڕۆكه‌یه‌كی ئازەربایجان كه هه‌ڵگری 25 تۆن هاوكاری و پێداویستی پزیشكی و خۆپارێزی بو بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته عێراق.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی ئازەربایجان كردوه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی ئازەربایجان كردوه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریه مرۆییه‌كه‌ی له‌م دۆخه‌كه‌دا كه به‌هۆی كۆرۆناوه جیهان پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت.
پێشتر ژماره‌یه‌ك وڵاتی جیهان هاوكاری و پێداویستی پزیشكیان ره‌وانه‌ی عێراق كردبو، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش كه به‌چه‌ند قۆناغێكی جیاواز هاوكاریه‌كانی گه‌یانده عێراق چین بو.
خەندان