دادگای عێراقی تۆمەتبارێکی وڵاتەکەی بە تیرۆر، ئازاد دەکات و کەیسەکەی دادەخات.

دادگای عێراقی تۆمەتبارێکی وڵاتەکەی بە تیرۆر، ئازاد دەکات و کەیسەکەی دادەخات.
ئەمڕۆ سێشەممە 30-6-2020، ئەنجوومەنی دادوەریی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کەیسەکانی تیرۆر لە رەسافەی بەغدا، بڕیاری ئازادکردنی



رافیع عیساوی، وەزیری پێشووتری دارایی، دەرکردووە.

رافیع عیساوی لەلایەن دادگای عێراقی تۆمەتی تیرۆر و گەندەڵی درابووە پاڵ و بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی عێراق بوو، بە شێوەی غیابی (ئامادەنەبوون)، دادگایی کرابوو.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق هەروەها رایگەیاندووە، کە بەڵگەیەکی سەلمێنەر نەبووە بۆ تێوەگلانی رافیع عیساوی لە کردەی تیرۆری، بۆیە ئازاد کراوە و کەیسەکەی داخراوە.

عیساوی، کە لە رۆژی 16-6-2020، خۆی رادەستی دادگای عێراقی کرد، سیاسەتمەدارێکی سوننەی عێراقییە، چەندین پۆستی باڵای وەرگرتووە، کە بریتین لە؛

- جێگری سەرۆک وەزیران لە 2008- 2010

- وەزیری دارایی لە 2010- 2013

رافیع عیساوی لە ساڵی 1966 لە شارۆچکەی فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار لەدایک بووە و دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی بەغدایە.







باسنيوز
Top