سیاسەتمەدارێکی عێراقی باسی دەست لەکار کێشانەوەی کازمی دەکات
سیاسەتمەدارێکی عێراقی باس لەوە دەکات، کە سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو رێگای لەبەردەمە، کە یەکێکیان دەست لەکار کێشانەوەیە.
محەمەد لەگاش، سیاسەتمەدار و پەرلەمانتاری رەوتی حیکمە لە خولی پێشووی عێراق رایگەیاندووە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناتوانێ داواکانی ئەمریکا جێبەجێ بکا، ئەمەش مەترسیی پلانێکی ”جوولەکە-ئەمریکی“ لە دژی عێراق، دروست دەکات.
هەروەک میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، محەمەد لەگاش پێیوایە مستەفا کازی دوو رێگای لەبەردەمە و دەبێ یەکێکیان هەڵبژێرێت و بریتین لە؛
- دەست لەکار کێشانەوە
- دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت
لە رۆژی 7-5-2020، پەرلەمانی عێراق مستەفا کازمی وەک سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی پەسەند کرد و دەنگی بە کابینەکەی دا.
باسنیوز