وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئۆكسجین لە وڵاتانی دراوسێ هاوردە دەكات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئۆكسجین لە وڵاتانی دراوسێ هاوردە دەكات
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند هەوڵ دەدەن ئۆكسجینی پزیشكی لە وڵاتانی دراوسێ هاوردە بكەن، بۆ ئەوەی بتوانن پێداویستییەكانی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چارەسەریی هەناسەدان دابین بكەن.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی لە میانی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ لیژنەی باڵای تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا رایگەیاندووە كە ڕێوشوێنی بەپەلەیان دەست پێكردووە بۆ دابینكردنی ئۆكسجین، بۆ ئەمەش ڕوویان لە چەند وڵاتێكی دراوسێ كردووە.

هەروەها ئەوەشی گوتووە كە پرۆتۆكۆلی چارەسەریی كۆرۆنا لە عێراق جیاوازی زۆر نییە لەگەڵ وڵاتانی جیهان، بە گوێرەی پرۆتۆكۆلی جیهانیش بەردەوام نوێ دەكرێتەوە.

لەبارەی دۆزینەوەی چارەسەریشەوە، گوتی بەردەوام لەسەر هێڵن لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا بۆ بەكارهێنانی نوێترین ڕێگەكانی چارەسەری.

جێی باسە لە دوێنێوە ئۆكسجینی هەناسەدان لە نەخۆشخانەكانی شاری ناسریەی باشووری عێراق نەماوە و تووشبووانی پەتای كۆرۆنا رووبەڕووی مەترسیی گەورە بوونەتەوە.














باسنيوز



Top