وەزیری نەوتی عێراق: بەردەوامین لە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان

وەزیری نەوتی عێراق: بەردەوامین لە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێمی کوردستان


وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، کە گفتوگۆکانی وەزارەتەکەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28-6-2020، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراقی بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، عێراق بە تەواوی پابەندی بڕیارەکنی رێکخراوی ئۆپیک پڵەس دەبێت.

ئیحسان عەبدولجەبار هەروەها رایگەیاندووە، کە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی پەیوەندییەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا، بەردەوامن لە گفتوگۆ بەشێوەیەک، کە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی سیاسەتێکی نەوتیی هاوبەش، رەچاو بکرێت.

رۆژی یەکشەممە 12-4-2020، ئۆپیک پڵەس (وڵاتانی ئەندام و نائەندامی ئۆپیک) گەیشتنە رێککەوتنێکی مێژووویی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخەکەی.

بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، کە تا ئێستا 10 ملیۆن و 37 هەزار و 69 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون و لەو ژمارەیەشدا 501 هەزار و 366 کەس گیانیان لەدەست داوە، نرخی نەوتی جیهانی بۆ کەمتر لە 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دابەزی.








باسنيوز
Top