پەرلەمانتارێک: حکوومەتی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا شکستی هێناوە
ئەمڕۆ شەممە 27-6-2020، ریاز مەسعودی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی سائیرون لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان، رایگەیاندووە، پرۆسەی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق بە پێچەوانەی هەموو وڵاتانە.
ریاز مەسعودی هەروەها رایگەیاندووە، بەهۆی کەمتەرخەمیی حکوومەتی عێراق و دروستکردنی شانەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەموو شارەکان، ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە کەربەلا و هەموو شارەکانی دیکەی عێراق، زیاد بووە.
مەسعودی، کە نوێنەرێکی کەربەلایە لە پەرلەمانی عێراق، پێیوایە ئیدارەی کەربەلا هۆکارێکی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنایە، چونکە زوو بە زوو رێکارەکانی خۆپارێزی نەگرتەبەر.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە حکوومەتی وڵاتەکەی لە رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا شکستی هێناوە.
تا ئێستا 41 هەزار و 193 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەزار و 559 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز