خەزعەلی هەڕەشەیەکی توند لە مستەفا کازمی دەکات
ئەمینداری گشتیی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق هەڕەشەیەکی توند لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسایب ئەهلی حەق لە کەناڵی (عەهد)ی عێراقی، رایگەیاندووە، دەستگیرکردنی چەکدار و سەرکردەکانی حەشدی شەعبی، کە ”بە فەرمانی ئەمریکا بووە، ئاڵۆزییەکی گەورە“ دروست دەکات.
قەیس خەزعەلی هەروەها رایگەیاندووە، هیچ بەرپرسیکی عێراقی وەک مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران ”نەیوێراوە“ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بکاتە ئامانج.
ئەمینداری گشتیی عەسایب ئەهلی حەق هەڕەشەیەکی توندی لە مستەفا کازمی کردووە و راگەیاندووە، ”دوا ئامۆژگاریم بۆ کازمی ئەوەیە، کە رووبەڕووی حەشدی شەعبی نەبێتەوە“.
خەزعەلی ئاماژەی بە بەردەوامبوونی میلیشیاکان لە شەڕکردن دژی هێزە ئەمریکییەکان کردووەتەوە و رایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکییەکان بە ئاشتی لە عێراق دەرنەچن، ئەوا ”کەس ناتوانێ حەشدی شەعبی لە شەڕی دژی هێزەکانی ئەمریکا، بوەستێنێت“.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی ژمارەیەک چەکدار و سەرکردەی میلیشیای حزبوڵڵای عێراقییان دەستگیر کرد، کە بەنیازی دامەزراندنی سەکۆی مووشەکی بوون بۆ تۆپبارانکردنی بنکە سەربازییەکان و باڵوێزخانەی ئەمریکا.
باسنیوز