شەش پزیشکی بەسرە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

شەش پزیشکی بەسرە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون


سەندیکای پزیشکان تووشبوونی شەش پزیشکی شاری بەسرە بە پەتای کۆرۆنا، رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە 27-6-2020، لقی بەسرای سەندیکای پزیشکانی عێراق رایگەیاندووە، ئەو شەش پزیشکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و ئێستا لەژێر چارەسەردان.

سەندیکای پزیشکانی عێراقی ناوی شەش دکتۆرەکەی ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە؛

- دکتۆر مەحمود موئەیەد، پسپۆڕی بێهۆشکردن و چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەی گشتیی قرنە.

- دکتۆر حیجاز موحسین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە نەخۆشخانەی گشتیی مەدینە.

- دکتۆر عەلی عەبد عەسکەر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە نەخۆشخانەی موانیئ.

- دکتۆر زیا جەمیل عیقابی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە نەخۆشخانەی مەوانیئ.

- دکتۆر حەسەن زوهێر دکسن، پسپۆڕی دەمار و مێشک لە نەخۆشخانەی مەوانیئ.

- دکتۆر خاتوو وەسەن حەمید سعود، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خوێن و نەخۆشییەکانی منداڵان لە نەخۆشخانەی منداڵانی بەسرە.










باسنيوز
Top