کازمی: دەروازە سنوورییەکانمان لە ژێر دەستی گرووپە چەکدارییەکان دەردەهێنین

کازمی: دەروازە سنوورییەکانمان لە ژێر دەستی گرووپە چەکدارییەکان دەردەهێنین
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کە حکوومەتەکەی دەروازە سنوورییەکان لە گرووپە چەکدارییەکان وەردەگرێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی (ئەلعەرەبییە)، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-6-2020، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، رێگا بە تەحەداکردنی حکوومەت نادات و لە ماوەیەکی نزیکدا چەند گۆڕانکارییەک لە پۆستەکانی حکوومەتەکەی دەکات.

مستەفا کازمی هەروەها رایگەیاندووە. ”بەم زووانە“ هەڵمەتێک بۆ وەرگرتنەوەی دەروازە سنوورییەکان و دەرهێنانیان لەژێر چنگی ”گرووپە چەکدارییەکان و رێگرەکان“، دەست پێدەکەن.

چەندین جار شارەزا و پسپۆڕانی ئابووریی عێراقی باسیان لەوە کردووە، کە داهاتی دەروازە سنوورییەکان بۆ لایەنە سیاسی و چەکدارییەکان دەچێت و ناگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت.














باسنيوز



Top