چوار پەرلەمانتاری دیکەی عێراق توشی کۆرۆنا بون
پەرلەمانتاران عادل مەحلاوی، عەلا ناشی، وەحدە جومەیلی و لەیس دلێمی توشی کۆرۆنا بون
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەرلەمانی عێراق بە دەزگاکانی راگەیاندنی عێراقی راگەیاندوە، وەزارەتی تەندروستی ئەنجامی پشکنینی چوار ئەندامی پەرلەمانی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە کە توشی کۆرۆنا بون ئەوانیش بریتین لە پەرلەمانتاران "عادل مەحلاوی، عەلا ناشی، وەحدە جومەیلی و لەیس دلێمی".
تائێستا لە توشبونی 20 پەرلەمانتاری عێراق ئاگادارکراونەتەوە
رۆژی یەکشەممە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تائێستا لە توشبونی 20 پەرلەمانتاری عێراق ئاگادارکراونەتەوە و 28 فەرمانبەری پەرلەمانیش کە لەناویاندا بەڕێوەبەری گشتی هەیە توشی پەتاکە بون.
خەندان