پەیمانگەیەكی ئەمریكی بەغدای لە مەترسییەكی گەورە ئاگادار كردەوە

پەیمانگەیەكی ئەمریكی بەغدای لە مەترسییەكی گەورە ئاگادار كردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە پەیمانگەیەكی ناوداری ئەمریكا حكوومەتی بەغدای لە مەترسییەكی گەورە ئاگادار كردەوە و ئاشكرای كرد كە چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش خۆیان ڕێك خستووەتەوە و مەترسیین بۆ سەر داهاتووی وڵاتەكە.


پەیمانگەی گڵۆباڵ پۆڵایەسی ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوەی ئاسایشی لە راپۆرتێكی نوێدا باسی لە چالاكییە چەكدارییەكانی ئەم دواییەی داعش كردووە و ئاماژەی بەوە داوە كە لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریادا خۆیان كۆكردووەتەوە و بە شێوەیەكی بەردەوامیش دزە دەكەنە هەردوو سنوور و هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.


راپۆرتەكە دەڵێ دوای ئەوەی داعش لە مووسڵ و رەقە شكستی هێنا، خۆیان لە ناوچەیەكی سنووری دووری نێوان عێراق و سووریادا كۆ كردووەتەوە و دەبێ ئەم ناوچەیەیان لێ پاك بكرێتەوە، دەنا وەكو هەڕەشە و مەترسییەكی بەردەوام لەسەر عێراق و سووریا دەمێننەوە.


ئەمەش لە كاتێكدایە لەوەتەی ساڵی 2017وە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق ئاهەنگی سەركەوتن بەسەر داعشی گێڕا، كەچی تا ئێستا داعش لە زۆربەی ناوچەكانی سنووری پارێزگاكانی دیالە، كەركووك و سەڵاحەدین و ئەنبار ماونەتەوە، بەردەوام هێرشی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.










باسنيوز



Top