وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی سعودیه و ئێران ده‌كات و كازمیش دەچێتە ئه‌مریكا
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له دیدارێكی نێوان فوئاد حسێن و جینین بلاسخارتد باس له‌دۆسیه‌ی پێشێلكاریه‌كانی توركیا و گفتوگۆی ستراتیژی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كراوه.
به‌هه‌مو جۆرێك ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رێزگرتن له‌سه‌روه‌ری خاكی عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ كردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندوه، له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی دیپلۆماسیه‌وه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندان، به‌هه‌مو جۆرێكیش ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
حكومه‌تی عێراق هاوسه‌نگی له‌روی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتان به‌بێ جیاوازی راده‌گرێت
فوئاد حسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، حكومه‌تی عێراق هاوسه‌نگی له‌روی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتان به‌بێ جیاوازی راده‌گرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ردانی ریازی پایته‌ختی سعودیه و تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌كات به‌ئامانجی زیاتر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی نێوانیان.
مانگی داهاتو مسته‌فا كازمی بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆی ستراتیژی سه‌ردانی واشنتن ده‌كات
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا فوئاد حسێن باسی له گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكا كردوه، به‌جۆرێك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو وڵات بێت و ببێته هۆكار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مانگی داهاتو مسته‌فا كازمی بۆ ته‌واوكردنی گفتوگۆكان سه‌ردانی واشنتن ده‌كات.
خەندان