به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له به‌غدا، لیوا خزه‌یر سه‌رای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی موچه له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌هۆی كاریگه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆناوه شه‌وی رابردو گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌چه‌ند رۆژی رابردودا دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق به‌ره‌و خراپی رۆیشتبو
ئاماژەی بەوەشکردوە، بارودۆخی ته‌ندروستی ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق له‌چه‌ند رۆژی رابردودا به‌ره‌و خراپی رۆیشتبو.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی عێراق، 34 هه‌زار و 502 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، هه‌زار و 251 توشبو گیانیان له ده‌ستداوه، هاوكات 15 هه‌زار و 753 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه.
خەندان