ئالووسی: ئەگەر گەندەڵییەكانی وەقفی سوننە و شیعە نەبوایە ئێستا عێراق وڵاتێكی جوان بوو

ئالووسی: ئەگەر گەندەڵییەكانی وەقفی سوننە و شیعە نەبوایە ئێستا عێراق وڵاتێكی جوان بوو
ئەمڕۆ دووشەممە میسال ئالوسی سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی رایگەیاند لەبەر گەندەڵییەكانی هەردوو وەقفی سوننە و شیعە نەبوایە، ئێستا عێراق وڵاتێكی جوان دەبوو.


ئالووسی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی "لەبەر گەندەڵییەكانی هەردوو وەقفی سوننە و شیعە نەبوایە، عێراق ئێستا وڵاتێكی زۆر جوان دەبوو".


هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە ئەگەر نیوەی ئەو پارانەی لە مزگەوتەكانی عێراقدا خەرج كراون، لە دروستكردنی قوتابخانەدا خەرج كرابان، چ جیاوازییەك دروست دەبوو.


دەشڵێ بیر لەوە بكەنەوە كە ئەگەر بودجەكانی هەردوو وەقفی سوننی و شیعی لە دروستكردنی نەخۆشخانەدا خەرج كرابان و گەندەڵییەكانی حكوومەتیش درۆی نیسان بوونایە، عێراق چەند جوان دەبوو.












باسنيوز



Top