پەرلەمانتارێك: هێرشەكانی توركیا بەبێ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا ئەنجام دەدرێن

پەرلەمانتارێك: هێرشەكانی توركیا بەبێ ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا ئەنجام دەدرێن
ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانتارێكی شیعەی عێراق رەتی كردەوە هێرشەكانی ئەم دواییەی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان بە ڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی بەغدا كرابێت.

حەسەن فەدعەم پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی رەوتی حیكمەی عەمار حەكیم بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاندووە هێزەكانی سوپای توركیا و فڕۆكە سەربازییەكانیان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت هاتوونەتە سەر خاكی عێراق و سنووریان بەزاندووە، ئەمەش كارێكی رەتكراوەیە.

فەدعەم ئەو دەنگۆیانەشی رەت كردووەتەوە كە باس لە هاوئاهەنگی هەواڵگری لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە دەكەن بۆ ئەنجامدانی ئەم هێرشانە.

ئەم پەرلەمانتارەی عێراق دەشڵێ بەغدا دژی هەموو هێزێك دەوەستێتەوە كە هەڕەشە بن بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، لە ناویشیاندا هێزەكانی پەكەكە، بەڵام دەبوایە لایەنی توركی هەلێك بە حكوومەتی عێراق بدات بۆ ئەوەی ڕێگری لەو هێزانەی پەكەكە بكات كە زیان بە توركیا دەگەیەنن.












باسنيوز



Top