حەلبوسی هۆکاری راگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ئاشکرا دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆکاری راگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ئاشکرا دەکات.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، تا ئێستا شەش پەرلەمانتار تووشبوونی خۆیان بە پەتای کۆرۆنا بەو راگەیاندووە و دەنگۆی ئەوەش هەیە، کە 20 پەرلەمانتار تووش بووبن.
محەمەد حەلبوسی هەروەها رایگەیاندووە، جگە لە پەرلەمانتارەکان، 28 فەرمانبەری پەرلەمان تووشی ئەو پەتایە بوون، کە لەنێویاندا بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندی ئاسایشی پەرلەمانیش هەیە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، کە ژمارەیەک تووشبووی شاری دهۆک، ئەندامی ئەو هێزە سەربازییانە بوون، کە تایبەتن بە پاراستنی باڵەخانەی پەرلەمان.
محەمەد حەلبوسی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی تووشبووانی کۆرۆناوە، زۆر سەختە پەرلەمان کۆ ببێتەوە.
باسنيوز