هاوپەیمانان: سێ بنکەی داعشمان لە کەرکووک وێران کرد
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەیاننامەیەک لەبارەی بۆردومانکردنی سێ بنکەی ئەورێکخراوە تیرۆریستییە لە کەرکووک، دەردەکات.
لە بەیاننامەکەدا، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، رۆژی هەینی 19-6-2020 سێ بنکەی داعشیان لە دۆڵی شای لە رۆژئاوای شاری خورماتوو، بۆردومان کردووە.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەرسێ بنکەی داعش بە تەواوی وێران کراون.
دۆڵی شای دەکەوێتە سنووری پارێزگای کەرکووک و نزیکەی 26 کیلۆمەتر (16 میل) لە رۆژئاوای خورماتووەوەیە و ناوچەیەکی شاخاویی پڕ لە گیا و دار و درەختە.
باسنيوز