کازمی هۆکاری شکستی حکوومەتەکانی پێش خۆی ئاشکرا دەکات

کازمی هۆکاری شکستی حکوومەتەکانی پێش خۆی ئاشکرا دەکات
سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆکاری شکستی حکوومەتەکانی پێش حکوومەتەکەی خۆی، ئاشکرا دەکات.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 20-6-2020 کازمی سەردانی وەزارەتی نەوتی حکوومەتەکەی کردووە.

لەو سەردانەیدا، مستەفا کازمی رایگەیاندووە، زۆر گرنگە داهاتی نەوت بکرێتە پرۆژەی گەشەپێدان و ئێستاش حکوومەتەکەی کار لەسەر دروستکردنی سندووقێکی وەبەرهێنان بۆ نەوەکانی داهاتوو دەکات.

لەناو وەزارەتی نەوت، سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆکاری شکستهێنانی حکوومەتەکانی پێش خۆی (لە 2003 تا 2020) ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە، ”پشتبەستن بە رێژەی %95 بە داهاتی نەوت، نیشانەی شکستی سیاسەتەکانی رابردووە“.












باسنيوز



Top