فوئاد حسێن و نوری مالیکی بۆردومانکردنی سنورەکانی هەرێم تاوتوێ دەکەن
وەزیری دەرەوەی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کۆبونەوەیەکدا گرژییەکانی سەر سنورەکانی عێراق و پێویستی پاراستنی سەروەری وڵاتیان تاوتوێکردوە.
هەردولا ئاستەنگییەکانی بەردەم وڵات، پرسی کۆرۆنا، قەیرانی ئابوری و سیاسییان تاوتوێ کردوە
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، نوری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا پێشوازی لە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کرد و هەردولا ئاستەنگییەکانی بەردەم وڵات، پرسی کۆرۆنا، قەیرانی ئابوری، سیاسی و بەشداری سەرجەم پێکهاتەکان لە بنیاتنانەوەی دەزگاکانی دەوڵەتیان تاوتوێکردوە.
مالیکی لە کۆبونەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، "پێویستە هەمو لایەک دژی ئەو هەوڵانە بوەستنەوە کە سەروەری عێراق دەکەنە ئامانج".
نابێت هیچ لایەنێکیش خاکی عێراق بۆ لێدان لە وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنێت
باسی لەوەشکردوە، نابێت هیچ لایەنێکیش خاکی عێراق بۆ لێدان لە وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنێت، هەروەها بەلایانەوە گرنگە عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەسەر بنەمای هاوسەنگی بەرەوپێش بەرێت.
خەندان