نەینەوا رێکاری توند بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا دەگرێتەبەر

 نەینەوا رێکاری توند بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا دەگرێتەبەر
شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە سەرجەم بازگەکانی هاتوچۆ بۆ هاتنەناوی پارێزگاکە دادەخرێن و پێشوازی لە هیچ هاوڵاتییەک ناکەن کە لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە، هەروەها هێزە ئەمنییەکان رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنبەر کە دەمامک و دەستکێش بەکارناهێنن.

پێشوازی لە هیچ هاوڵاتییەک ناکرێت کە لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە


نەجم جبوری، پارێزگار و سەرۆکی شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای نەینەوا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بڕیاردراوە بە داخستنی سەرجەم دەروازە و بازگەکانی هاتوچۆ بۆ هاتنەناو پارێزگاکە و پێشوازی لە هیچ هاوڵاتییەک ناکرێت کە لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە.

داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواو بن کە لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بۆ 5:00ی بەیانی دەستپێدەکات


ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە ئەگەری گومانی توشبونیان بە کۆرۆنا پێویستە خۆیان کەرەنتین بکەن تا ئەنجامی پشکنینەکانیان دەردەچێت و دۆخیان باشتر دەبێتەوە، هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی تەواو بن کە لە کاتژمێر 6:00ی ئێوارە بۆ 5:00ی بەیانی دەستپێدەکات و تا کاتێکی نادیاریش بەردەوام دەبێت.

لە ئێستادا رێگە بە هیچ گردبونەوەیەکی هاوڵاتیان نادرێت


شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای نەینەوا ئەوەشی خستوەتەڕو، لە ئێستادا رێگە بە هیچ گردبونەوەیەکی هاوڵاتیان نادرێت، لەناو ئەوانەشدا کۆبونەوەی خەڵک بەمەبەستی پرسە و دانانی پرسە لە ماڵەوە.





خەندان-
Top