توێژەرێك ڕێگەچارەی رزگاربوون لەدەست میلیشیاكان دەخاتە بەردەم سەرۆك وەزیرانی عێراق
غالب عابد توێژەری سیاسی و تایبەتمەند لە كاروباری عێراق ڕێگەچارەیەكی نمونەیی پێشكەشی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران كردووە بۆ رزگاركردنی وڵاتەكەی لە چنگی میلیشیا شیعیەكانی سەر بە ئێران و كۆتاییهێنان بە هێرشە بەردەوامە مووشەكییەكانی ئەم میلیشیایانە و تێكدانی ئاسایشی وڵاتەكە.
غالب عابد بۆ مستەفا كازمی دووپات كردووەتەوە ئەگەر ئەم هەنگاوە بگرێتەبەر، ئەوا تەواوی هاووڵاتییانی عێراق پشتیوانی دەبن، بە تایبەتییش كە تا ئێستا عێراق پێویستی بە مانەوەی هێزەكانی سوپای ئەمریكا هەیە بۆ خۆپاراستن لە تیرۆر و دەستدرێژی وڵاتانی تر.
عابد لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی گوتوویەتی هەلێك لەبەردەم مستەفا كازمیدا هەیە بۆ كۆتاییهێنان بەو میلیشیایانەی یاری بە چارەنووسی عێراق و ئاسایشەكەی دەكەن، بە ئارەزووی خۆیان لە كۆڵانەكانی پایتەختی عێراقدا كاتیۆشا هەڵدەدەن، خەڵك لەوانە بێزار بووە و هەر هەنگاوێك بۆ كۆتاییهێنان بەوانە، پشتیوانی هاووڵاتییانی لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژەشی بەوە داوە كە چاویان لە هەنگاوەكانی داهاتووی كازمییە بۆ لێسەندنەوەی چەك لە میلیشیاكان، بە تایبەتییش كە ئێستا سەرۆك وەزیران بە شێوەیەكی كردەنی فەرماندەی گشتیی هێزەكانە و تەواوی دەسەڵاتەكانی وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری لەبەردەستە.
پێشنیازی كردووە مستەفا كازمی لە هەنگاوەكانی داهاتوویدا پشت بە چالاكییەكانی ناڕەزایی شەقام ببەستێت، بە تایبەتییش كە لە هێرشە مووشەكییەكانی میلیشیاكان بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، هیچ زیانێك بە ئەمریكییەكان ناگەیەنێ و تەنها هاووڵاتییان زەرەرمەند دەبن و ئێستا ناڕەزایی كەڵەكەبوو لەمبارەیەوە هەیە.
باسنيوز
باسنيوز