مستەفا کازمی: ڕێگەی بە هیچ شوێنێکی دەرەکی نادەین لەپێناو بەرژەوەندییەکانی عێراق بەرەو پشێوی ببات

مستەفا کازمی: ڕێگەی بە هیچ شوێنێکی دەرەکی نادەین لەپێناو بەرژەوەندییەکانی عێراق بەرەو پشێوی ببات
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هێرشە مووشەکییەکانی بۆ ناوچەی سەوزی بەغدای ئیدانە کردووە و جەختی کردووەتەوە کە ڕێگە بە هیچ لایەنێکی دەرەکی نادەین بۆ بەرژەوەندییەکانی عێراق بەرەو پشێوی ببات.

سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.6.18 لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) لەبارەی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا نووسیویە: "ئەو مووشەکانەی کە "سەربازی ونیان" کردە ئامانج لە بەغدا، هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمنیەت و داهاتوومان".

مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەش کردووە: "ڕێگەی بە هیچ شوێنێکی دەرەکی نادەین لەپێناو بەرژەوەندییەکانی، عێراق بەرەو پشێوی ببات".

لە کۆتاییدا جەختی کردووەتەوە: " لەسەر ئەو بەڵێنانە پابەندین کە بە گەلەکەمان داوە کە سەروەریی نیشتمان و هاووڵاتیان بپارێزین".

ئەم هەڵوێوستەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە کە ەبرەبەریانی ئەمڕۆ پێنجشەممە چوار مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کراون.

ماوەی چەند ڕۆژێکە ئەو موشەک هاویشتنانە لە ناوچە جیاجیاکانی بەغدا دووپات دەبنەوە.









باسنيوز


Top