پێنج پەرلەمانتاری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-6-2020، هۆشیار قەرەداغی، بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)ی راگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە تووشبوونی 30 پەرلەمانتار بە پەتای کۆرۆنا دەکەن، دوورن لە راستییەوە.
هۆشیار قەرەداغی هەروەها رایگەیاندووە، تا ئێستا تەنیا پێنج پەرلەمانتار تووشی ئەو پەتای بوون و ناوی سێ پەرلەمانتاری ئاشکرا کردووە، کە بریتین لە مەحاسن حەمدون، عەلا ناشی و لەیس دلێمی.
بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پەرلەمان بەهۆی تووشبوونی ئەو ئەندامانەی بە کۆرۆنا، کارەکانی خۆی راناگرێت و دەستەی سەرۆکایەتی ”لە چەند رۆژی داهاتوودا“ کاتی کۆبوونەوەیەک بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی قەیرانی دارایی و تەندروستی، دیاری دەکات.
باسنيوز