ئێران بە قەرز کەلوپەل لە عێراق دەکڕێت

ئێران بە قەرز کەلوپەل لە عێراق دەکڕێت


کۆماری ئیسلامیی ئێران بە قەرزی کارەبا و گازی سروشتیی وڵاتەکەی، کەلوپەل لە عێراق دەکڕێت.

عەبدولناسر هیمەتی، پارێزگای بانکی ناوەندیی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، بانکەکانی وڵاتەکەی رێککەوتنێکی بازرگاییان لەگەڵ عیراق واژۆ کردووە.

هەرچەندە عەبدولناسر هیمەتی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە ئێران بە قەرزی کارەبا و گازی سروشتی، کە لەسەر عێراقە، ئەو کەلوپەلانە، کە جۆرەکانیان ئاشکرا نەکراوە، دەکڕێ و هاوردەی وڵاتەکەی دەکات.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، رەزا ئەرکادنیان، وەزیری وزەی ئێرای رایگەیاند، عێراق 800 ملیۆن دۆلاری کارەبا و دوو ملیار دۆلاری گازی سروشتی، قەرزاری ئێرانە.







باسنيوز
Top