فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی چین ده‌كرێت

فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بانگهێشتی چین ده‌كرێت
حكومه‌تی چین له‌رێگه‌ی باڵیۆزه‌كه‌یەوە له‌به‌غدا داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كات، پارێزگاری و پاڵپشتی كۆمپانیا چینیه‌كان بكه‌ن و بانگهێشتی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ فوئاد حسێن پێشوازی له‌ تچانگ تاو باڵیۆزی چین له‌به‌غدا كردوه‌ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌گرنگیشه‌وه‌ باسی هه‌ڵوێستی په‌كینی به‌رامبه‌ر به‌ عێراق كردوه‌

فوئاد حسێن به‌گرنگیه‌وه‌ باسی هه‌ڵوێستی په‌كینی به‌رامبه‌ر به‌ عێراق كردوه‌



هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، فوئاد حسێن باسی له‌ فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و چین له‌بواری پاڵپشتی و دوباره‌ بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتوه‌كان كردوه‌ و به‌گرنگیشه‌وه‌ باسی هه‌ڵوێستی په‌كینی به‌رامبه‌ر به‌ عێراق كردوه‌.

هاوكات باڵیۆزی چین له‌ به‌غدا رایگه‌یاندوه‌، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی گرنگی زۆر به‌ فراوانكردن و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌دات و پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پارێزگاری له‌ كۆمپانیاكانی چین بكات و پاڵپشت و پشتیوانیان بێت.

فوئاد حسێن بۆ وڵاتی چین بانگهێشتكراوه‌

هه‌ر له‌و دیداره‌دا و فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات، باڵیۆزی چین نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی و بانگهێشتنامه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده‌ فوئاد حسێن.




خەندان
Top