وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق واده‌ی كۆتاییهاتنی كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له‌لێدوانێكی رۆنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ناچارین كه له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنادا ژیان بكه‌ین، چونكه ئه‌وه ئه‌مری واقعه و مه‌حاڵ نیه، به‌رده‌وامیش ده‌بێت تا كۆتایی ساڵی 2021، پێویسته هه‌مو كه‌سێك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكات و هه‌نگاو و رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێبكات، به‌رده‌وام ده‌ستكێش و ده‌مامك به‌كاربهێنێت و خۆی به‌دور بگرێت له چونه شوێن قه‌ره‌باڵغه‌كان".
رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكارانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ده‌گیرێته‌به‌ر
ئاماژەی بەوەشکرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كار ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی متمانه به رێكار و رێنماییه‌كانی خۆپارێزی كه‌مده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌شی كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نابن.
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق باسی لەوەشکرد، له‌رێگه‌ی به‌شی یاسایی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه سكاڵا له‌سه‌ر هه‌مو ئه‌و كه‌سانه تۆمارده‌كه‌ن و ده‌یانده‌نه دادگا كه ده‌بنه هۆكار بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
خەندان