دوو کەس لەکاتی کڕین و فرۆشتنی دوو کچی هەرزەکار دەستگیر کران
ئاژانسی هەواڵگریی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی رایەگیاندووە، دوو کەسەکە ئەمڕۆ سێشەممە 16-6-2020 لە پارێزگای موسەننا بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و جەستەی مرۆڤ، دەستگیر کراون.
هەروەک ئاژانسەکە رایگەیاندووە، ئەو دوو تۆمەتبارە لەکاتی مامەڵەکردن و فرۆشتنی دوو کچی 14 و 15 ساڵ و فرۆشتنی گورچیلەی کچێکی شەش ساڵی، دەستگیر کراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییە عێراقییەکان و باڵادەستیی میلیشیا و گرووپە چەکدارییە تاوانکاری، توندڕەو، تائیفی و تیرۆریستییەکان لە شارەکانی عێراق، رۆژانە دەیان تاوانی دژەمرۆڤایەتی و تیرۆریستی لە شارەکانی ئەو وڵاتە روو دەدەن.
باسنيوز