حکوومەتی عێراق ناڕەزایی دژی بۆردومانەکانی تورکیا دەداتە باڵوێزی ئەو وڵاتە

حکوومەتی عێراق ناڕەزایی دژی بۆردومانەکانی تورکیا دەداتە باڵوێزی ئەو وڵاتە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دژی بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، باڵوێزی ئەو وڵاتە لە بەغدا، بانگهێشت دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 16-6-2020، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، فاتح یڵدزی باڵوێزی تورکیا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوی کراوە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا، هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق یاداشتێکی ناڕەزایی حکوومەتەکەی بەهۆی بۆردومانەکانی سوپا و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، داوەتە باڵوێزی ئەو وڵاتە لە بەغدا.

لە یاداشتەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، کە بۆردومانەکان بوونەتە هۆی دروستکردنی ترس لای هاووڵاتییان و بەهۆیەوە تورکیا سەروەریی خاک و ئاسمانی عێراقی پێشێل کردووە و یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکانی ژێرپێ خستووە.

لە درەنگانی شەوی یەکشەممە و بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 15-6-2020دا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە قەندیل، مەخموور و شنگال بۆردومان کرد.










باسنيوز


Top