وه‌زیری نه‌وتی عێراق: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌مڕۆژانه شاندی هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا لەگەڵ کەناڵی شەرقیە رایگه‌یاندوە، "له‌م مانگه‌دا هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ دو ملیۆن و 800 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه كه‌مده‌كه‌ینه‌وه، تا ئێستا نه‌مانتوانیوه به‌رێژه‌ی 100% پابه‌ندی رێكکه‌وتنه‌كه‌ی ئۆپێك بین، له‌كاتێكدا عێراق دوه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وتی ناو رێكخراوه‌كه‌یه، به‌ڵام له‌م مانگه‌دا پابه‌ندبونی ته‌واوی خۆمان نیشانده‌ده‌ین".
مانگی رابردو سێ ملیۆن و 61 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیان رۆژانه‌ی هه‌نارده كردوه
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "له مانگی رابردودا عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه سێ ملیۆن و 61 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه‌ی هه‌نارده كردوه، به‌ڵام له قازانجی عێراقه، كه نه‌وت كه‌مبكه‌ینه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان كه‌متر ده‌بێت و به نرخێكی زیاتریش ده‌یفرۆشین".
یه‌كێك له‌كۆمپانیاكان به‌رێژه‌ی 10% به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی كه‌مكردوه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داوایان له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان كردوه، كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبكه‌نه‌وه، یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ش كه له‌كێڵگه‌ی نه‌وتی رومێله كارده‌كات به‌رێژه‌ی 10% به‌رهه‌مهێنانی كه‌مكردوه‌ته‌وه.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختیشی له‌سه‌رئه‌وه كردوه‌ته‌وه، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه، عێراق زه‌ره‌رمه‌ندترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وته.
له‌ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به نزیکەی 40 دۆلار ده‌فرۆشن
سه‌باره‌ت به‌نرخی فرۆشتنی نه‌وتیش، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار رایگه‌یاندوه، له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیان به 14 دۆلار فرۆشتوه، به‌ڵام له مانگی ئایاردا به 34 دۆلار، له‌ئێستاشدا به نزیکەی 40 دۆلار ده‌یفرۆشن.
سه‌باره‌ت به‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمیش، وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاندوه، داوایان له هه‌رێمی كوردستان كردوه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا كه‌مبكه‌نه‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌مڕۆژانه شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن
خەندان