كا‌مپێکی ئاوارەکان لە بەغدا کەرەنتین دەکرێت

 كا‌مپێکی ئاوارەکان لە بەغدا کەرەنتین دەکرێت
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبون به ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كا‌مپی مه‌ریه‌م لە بەغدا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئاواره‌كان، بڕیاردراوه‌ كه‌مپه‌كه‌ دابخرێت و پشكنینیش بۆ سه‌رجه‌م ئاواره‌كان بكرێت.

له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، فازڵ غه‌ڕاوی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ رایگه‌یاندوه‌، گروپێكی كۆمسیۆن سه‌ردانی خێمه‌كانی كا‌مپی مه‌ریه‌میان كردوه‌، كه‌ 114 خێزانی تێدایه‌ كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 345 كه‌س، سه‌رجه‌میان ئاواره‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وان، ده‌ركه‌وتوه‌ یه‌كێك له‌ ئاواره‌كان هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌.

پشكنین بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی كه‌مپی ئاواره‌كان ده‌كرێت



ئاماژەی بەوەشکرد، پشكنین بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌ ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی گومانده‌كرێت ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌ به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵیاندا هه‌بوبێت.

رێگه‌ نادرێت هیچ كه‌سێك بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، تاوه‌كو ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رده‌چن

فازڵ غه‌ڕاوی باسی لەوەشکرد، رێكاری خۆپارێزی پێوست له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر و سامپڵی پشكنینه‌كانیش نێردراون بۆ تاقیگه‌ی ناوه‌ندی، له‌ئێستاشدا به‌ته‌واوی كا‌مپه‌كه‌ كه‌ره‌نتین كراوه‌ و رێگه‌ نادرێت هیچ كه‌سێك بچێته‌ ده‌ره‌وه‌، تاوه‌كو ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رده‌چن.






خەندان
Top