لە عێراق 45 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
كەمێك لەمەوبەر، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە دە هەزار و 130 پشكنینیان ئەنجام داوە و هەزار و 106 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشان كراون كە زۆرینەیان لەبەغدایە و سلێمانیش بە تۆماركردنی 169 تووشبوو، لە ڕیزبەندیی دووەمین زۆرترین تووشبووی پەتای كۆرۆنا دایە.
هەر لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 150 كەس لە عێراق چاككراونەتەوە و كە بەغدا بە 371 كەس و سلێمانی بە 351 كەس، لە پێشەوەی زۆرترین چاكبوونەوەكانن.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرای كردووە كە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 45 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار كراوە و بەم شێوەیەش 21 هەزار و 315 حاڵەتی تووشبوونی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كراوە كە 9 هەزار و 271 تووشبوو چاكبوونەتەوە و و 652 كەسیش بەم هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە، ئێستاش 150 كەس لە ژێر چاودێریی چڕدان.
باسنيوز