حەوت هەزار چەکداری داعش لەنێوان عێراق و سووریا هاتوچۆ دەکەن
توێژەرێکی بواری رێکخراوە توندڕەو و تیرۆریستییەکان ئاشکرای دەکات، کە حەوت هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەنێوان عێراق و سووریا، هاتوچۆ دەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 15-6-2020، هیشام هاشمی، توێژەری عێراقی لە بواری گرووپ و رێکخراوە توندڕەو و تیرۆریستییەکان رایگەیاندووە، لە مانگی 1ـی 2020ـەوە کردە تیرۆریستییەکانی چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا زیادیان کردووە.
هیشام هاشمی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی (ئەلبەلەد)ی ئوردنی، ئاشکرای کردووە، کە زیاتر لە حەوت هەزار چەکداری داعش لەنێوان عێراق و سووریا هاتوچۆ دەکەن و کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
ئەو توێژەرە عێراقییە پێیوایە بەهۆی کەمبوونەوەی پاڵپشتیی جەماوەی بۆ داعش و بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، داعش توانای داگیرکردنی خاکی نەماوە، تەنیا کردەی تیرۆریستی لە شوێنە جیاوازەکان ئەنجام دەدات.
باسنيوز