عەلاوی هۆکاری پاشگەزبونەوەی کازمی لە بڕیاری بڕینی موچەی فەرمانبەران ئاشکرادەکات

 عەلاوی هۆکاری پاشگەزبونەوەی کازمی لە بڕیاری بڕینی موچەی فەرمانبەران ئاشکرادەکات
سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی راگەیاند، پاشگەزبونەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بڕیاری بڕینی موچەی فەرمانبەران وەکو یەکێک لە رێکارەکانی چارەسەرکردنی کورتهێنانی بودجە ئاماژەیەکە بۆ "شکستخواردن"ی کابینەکە لە جێبەجێکردنی کارنامەکانیدا.

ئەیادعەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە پەرەی فەرمی خۆی لە تویتەر باسی لەوەکردوە، پاشگەزبونەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بڕیاری بڕینی موچە و جیاوازی لێدوانەکانی بەرپرسانی حکومەت و تیمە راوێژکارییەکانیان ئاماژەیەکە بۆ "شکستخواردن"ی کابینەکە لە جێبەجێکردنی کارنامەکانیدا.

کێشەی عێراق پێش ئەوەی کێشەیەکی دارایی و ئابوری بێت، کێشەیەکی سیاسی و کارگێڕییە

ئەوەشی خستوەتەڕو، کێشەی عێراق پێش ئەوەی کێشەیەکی دارایی و ئابوری بێت، کێشەیەکی سیاسی و کارگێڕییە.

سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات بەهۆی ئەوەی رەتیانکردەوە موچەکانیان کە مافی خۆیانە ببڕدرێت، چونکە ماف نادرێت بەڵکو بەدەستدەهێنرێت.








خەندان
Top